٢٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٢٠:٠٠
چاوپێکەوتنی زەریف لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی تورکیا

وەزیری دەرەوەی ئێران لەدیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی تورکیا جەختی کرد لەسەر پەرەی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی دوو وڵات.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئانکارا لەگەڵ بینالی یێلدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا دیداری کردو وتی: ئیرادەی سیاسی ئێران، درێژەدان بە پەیوەندیی نێوان دوو وڵات و پەرەی پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ تورکیایە.

بیناڵی یێلدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیاش لەو چاوپێکەوتنەدا جەختی کرد لەسەر پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ ئێران و وتی: پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتی دراوسێی ئێران خراوەتە نێو بەرنامە کردەییەکانی حکومەتەکەی.

یێلدریم وتی: وڵاتەکەی خوازیاری پەرەی هاوکارییەکان لەگەڵ ئێرانە لەبواری جیاجیای وەک وزە، بازرگانی، گواستنەوەو بەدالە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، پرسە گرینگە ناوچەییەکان ولەسەروویانەوە پرسی سووریایان خستەبەر باس و لێکدانەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەڕێی گەڕانەوەی لە نیۆیۆرک، گەیشتە ئانکارا.....

کۆتایی کورتە نامە/310